وێنە:پاش دەرکەوتنی دوو خۆر بەیەکەوە، دوو مانگیش دەردەکەوێت

هەمەڕەنگ :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 1646‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ
لە کاتژمێرەکانی بەیانی ڕۆژی چوارشەمە لە بەرواری 5 کانوونی یەکەم بریتانیەکان دوو مانگیان لە ئەسماندا بینی، بەڵام دواتر دەرکەوت هەسارەی ڤینۆسە.

لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەسارەی ڤینۆس بە شێوەیەک جوڵاوە بە چاوی ئاسایی لە زەویەوە دەبینرێت.

هەسارەی ڤینۆس هەموو 224 ڕۆژ جارێک بەدەوری خۆردا دەسوڕیتەوە و کاتێک لە خۆر دوور دەکەوێتەوە بە چاوی ئاسایی نابینرێت، بەڵام لەبەر ئەوەی لەم ماوەیەدا هەسارەی ڤینۆس لە زەوی نزیک دەبێتەوە بریقەدارتر و گەورەتر دیارە.

پاش دەرکەوتنی ئەم دیاردەیە چەندین بەکارهێنەری تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان وێنەی ئەم دیمەنە جوانەیان بڵاوکردەوە.

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد

پێداچوونەوە: سۆران نورەدین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure