دایکێک تاوەکو تەمەنی نۆ ساڵی شیری خۆی بە کچەکەی دەدات

هەمەڕەنگ :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 3175‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دوارۆژ

دایکێک ئاشکرایکرد کە بیری شیردان بە کچەی دەکات پاش ئەوەی بڕیاریدا لە تەمەنی نۆ ساڵیدا لە شیری ببڕێتەوە . 

دایکی شارۆن تەمەنی 50 ساڵە و پاڵپشتی بیرۆکەی شیردانی سروشتی دەکات و دەڵێت :"کچەکەی زۆر تەندروستە و بەهۆی شیرەکەیەوە زۆر دەگمەن توشی نەخۆشی دەبێت ".
هەرچەندە بەهۆی ئەم کارەوە چەند جارێک ڕووبەرووی ڕەخنەبووەتەوە و بە توندووتیژی دژی منداڵ تاوانبارکراوە، بەڵام ئەم دایکە بەتەواوەتی بەلایەوە کارێکی ئاساییە و چاوەڕێی کردووە تاوەکو منداڵەکەی خۆی بڕیار دەدات لە شیرببڕێتەوە.
لە تەمەنی پێنج ساڵیدا شارۆن ڕۆژی سێ جار شیری دەخوارد، بەڵام لە تەمەنی نۆ ساڵیدا بوو بە مانگی جارێک تاوەکو بەتەواوەتی وازی لێ هێنا .



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure