وێنە: ئەمڕۆ ڕۆژی لەدایکبوونی ئەمیتا باچانە، بەڵام پیری بە ڕوخسارییەوە دیارە
دراما و سینەما ::
11/10/2018 :: 30424 جار بینراوە
دواڕۆژ، زێدان سوبحی
ئەمڕۆ ڕۆژی لەدایکبوونی ئیمپراتۆری سینەمای هیندی (ئەمیتا باچان)نە، و ئەکتەرەکانی هیندستان ئینستگرامیان پرکردووە لە پەیامی پیرۆزبای بۆ ئەم هونەرمەندە مەزنە کە تەمەنی ئەمساڵ بووە بە 74 ساڵ و زۆربەی ئەکتەرەکانی نەوەی خۆی کۆچی دوایانکردووە.
ئەمیتا باچان لە ساڵی 1942 لە شاری "اللە ئاباد" لە ھیندستان لەدایک بووە، و تەمەنی 74 ساڵە و سەر بە ئایینی ھیندۆسییە و شەش ساڵ لە ھاوسەرەکەی گەورەترە، وەک بەرھەم ھێنەر و ئەکتەر و پێشکەشکار و گۆرانیبێژ کاریکردووە، ھاوکات ھاوسەرەکەی (جایا بھادوری) لە ساڵی 1948 لەدایک بووە، وەک ئەکتەر و ژنێکی سیاسەتمەدار کاری کردووە.
ئەم ئەکتەرە هیندییە خاوەن کچێک و کورێکە بەناوەکانی (شویتا ناندا) کە شووى بە بازرگانێکی گەورەی ھندی کردووە، ھاوکات کورێک بەناوی (ئەبھیشێک باتشان) کە خۆشی ئەکتەرە و ھاوسەرگیری لەگەڵ کچە شۆخەکەی دنیا ئیشواریا رای کردووە.