ژنێك ناچار ده‌بێت له‌ناو قه‌فه‌زێكى شوشه‌دا بژى

هەمەڕەنگ :: 11/10/2018‌ :: 1965‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: گشتی

دواڕۆژ، هونه‌ر كه‌مال
ژنێك به‌هۆى چه‌ند نه‌خۆشییه‌كى ده‌گمه‌نه‌وه‌ ناچار ده‌بێت ماوه‌ى 13 ساڵ له‌ناو قه‌فه‌زێكى شوشه‌دا بژى.

جوانا مونۆز ژنێكى ته‌مه‌ن 53 ساڵ له‌ شارى كادز له‌ ئیسپانیا به‌هۆى نه‌خۆشییه‌كه‌وه‌ ناچار ده‌بێت ماوه‌ى 13 ساڵ له‌ناو قه‌فه‌زێكى شوشه‌دا كه‌ رووبه‌ره‌كه‌ى 25 مه‌تره‌ بژى و له‌و ماوه‌یه‌دا نه‌یتوانیوه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ى ماچ بكات و نه‌وه‌كانى له‌باوه‌ش بگرێت.

پزیشك دواى پشكنین چوار حاڵه‌تى نه‌خۆشى ده‌گمه‌نى له‌ جوانادا دۆزیوه‌ته‌وه‌، كه‌ هه‌ستیارى كیمیایى و شه‌كه‌تى و ماندوێتى درێژخایه‌ن و لاوازى و ئازارى ماسولكه‌كان و هه‌ستیارى كاره‌بایى بوون.

دایكى جوانا ده‌ڵێت: "جوانا ماوه‌یه‌كى كه‌م دواى له‌دایكبوونى یه‌كه‌م منداڵى توشى ئه‌و نه‌خۆشییه‌ بوو، كاتێك له‌ كیڵگه‌كه‌یان كه‌ په‌تاته‌یان چاندبوو و ماده‌ى كیمیاییان پێوه‌ كردبوو، په‌تاته‌ى لێكردبووه‌وه‌ و هێنابویه‌ ماڵه‌وه‌ بیشواته‌وه‌، له‌كاتى شتنه‌وه‌ى په‌تاته‌كاندا چاوى خوراندبوو، دواتر زمان و چاوى ئاوسابوون، دواى چه‌ند ڕۆژێك حاڵه‌ته‌كه‌ى خراپتر ببوو، هه‌ر باشبوو نه‌مردبوو.

كاتێك سه‌ردانى پزیشكیان كردووه‌ و پزیشك نه‌شته‌رگه‌رى بۆ كردووه‌، ئه‌و چوار حاڵه‌تى نه‌خۆشییه‌یان تیا به‌دى كردووه‌ كه‌ هه‌ر چواریان ده‌گمه‌نن، بۆ چاره‌سه‌ركردنى پێویست بووه‌ ماوه‌ى 13 ساڵ له‌ناو قه‌فه‌زێكى شوشه‌ى 25 متریدا بژى و ده‌ست له‌ كه‌سیش نه‌دات.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure