پوتین ئه‌و كوڕه‌ موسوڵمانه‌ى پاڵه‌وانى ئێرله‌نداى به‌زاند بانگهێشت ده‌كات

هەمەڕەنگ :: 7 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 9569‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: گشتی

دواڕۆژ، هونه‌ر كه‌مال
پاڵه‌وانى ڕوسى حه‌بیب نورماگۆمیدۆڤ كه‌ موسوڵمانه‌، ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌ 7ى تشرینى یه‌كه‌م له‌ پاڵه‌وانێتى جه‌نگى بێسنووردا توانى پاڵه‌وانى ئێرله‌ندى كۆنه‌ر مه‌كگرێگۆر به‌ئاسانى ببه‌زێنێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پوتین دواى بینینى كردووه‌ بۆئه‌وه‌ى له‌ نزیكه‌وه‌ پیرۆزبایى لێبكات.


ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ 10ى تشرینى یه‌كه‌م ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكى ڕوسیا حه‌بیب و باوكى بانگهێشت كرد و له‌نزیكه‌وه‌ یه‌كتریان بینى، پوتین له‌ نزیكه‌وه‌ پیرۆزبایى له‌ حه‌بیب كرد بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ گه‌وره‌ى به‌رامبه‌ر مه‌كگرۆگه‌ر به‌ده‌ستى هێنا و بووه‌ پاڵه‌وانى جیهان.   



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure