پاش ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆر گۆشتی ده‌خوارد، بزانە پزیشکەکان چیان لە مێشکی دەرهێنا
هەمەڕەنگ ::
14/09/2018 :: 17504 جار بینراوە
دواڕۆژ، محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین
پیاوێكی چینی عاشقی گۆشتی بر‌ژاو، پاش ماوه‌یه‌كی زۆر له خواردنی گۆشت، پزیشكه‌كان شتێكی سه‌ریان له مێشكی‌دا دۆزییه‌وه.
ڕۆژنامه‌ی (South China Morning Post)ی بڵاویكردووه‌ته‌وه، پزیشكه‌كانی چین توانیویانه كرمێكی شریتی كه درێژییه‌كه‌ی 10 سانتیمه‌تر بووه له مێشكی پیاوێكی چینی ده‌ربهێنن كه عاشقی گۆشتی بر‌ژاو بووه.
ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه كه پیاوه‌كه زۆركات ئه‌و گۆشتانه‌ی خواردوونی، ئاره‌زووی كردووه كاڵ ببن و خوێنیان پێوه بمێنێت.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو كه ئه‌و پیاوه چینیه كه ته‌مه‌نی 26 ساڵه و خه‌ڵكی شاری ناتشانگه، ماوه‌یه‌كی زۆره به ده‌ست سه‌رئێشه‌یه‌كی به‌رده‌وامه‌وه ناڵاندوویه‌تی و پزیشكه‌كانیش نه‌یانتوانیووه هۆكاری ئه‌و گرفته‌ی بدۆزنه‌وه.
له‌به‌ر ئه‌و نه‌خۆشییه، گه‌نجه‌كه نێردراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی ناوه‌ندی شاره‌كه و له‌وێ پاش پشكینینی خوێن ده‌ركه‌وتووه كرمێكی زیندوو له مێشكی ئه‌و گه‌نجه‌دایه.
پاش ماوه‌یه‌ك نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كراوه و كرمه‌كه ده‌رهێنراوه كه هێشتا زیندوو بووه، پزیشكه‌كان ئه‌وه‌یان ڕاگه‌یاندووه، پێده‌چێت ئه‌و كرمه له ڕێگه‌ی هێلكۆكهوه له خوێنی گۆشته نهكوڵاوهكانهوه چوبێته جه‌سته‌ی ئه‌و گه‌نجه‌وه و له ڕێگه‌ی سوڕی خوێنه‌وه گه‌یشتبێته مێشكی.