وێنه‌: دڵنیا قه‌ره‌داغی پاش چوار ساڵ له‌ هاوسه‌رگیری، جارێكی دیكه‌ ده‌رده‌كه‌وێته‌وه‌

هەمەڕەنگ :: 14/09/2018‌ :: 54570‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، محەمەد
دڵنیا قەرەداغی، خانمە گۆرانیبێژی كورد، نوێترین وێنه‌كانی خۆی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

خانمه‌ هونه‌رمه‌نده‌كه‌ پاش چه‌ند ساڵێك له‌ دوركه‌وتنه‌وه‌ی له‌ كودستان به‌هۆی هاوسه‌رگیرییه‌وه‌، كه‌م كه‌مده‌رده‌كه‌وێت و ئه‌م جاره‌ش چه‌ند وێنه‌یه‌كی بڵاوده‌بێته‌وه‌. 

 

دڵنیا، ئێستا لە وڵاتی میسر دەژی، ماوه‌یه‌كی زۆره‌ هیچ بەرهەمێكی هونەریی نوێی نییه‌ و بەشداریشی لە هیچ ئاهەنگ و بەرنامەیەكی تەلەڤیزۆنیدا نەكردووە، ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت جار جار له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت. 

 

دڵنیا قەرەداغی، ساڵی 2014ـە هاوسەرگیریی لەگەڵ كونسڵی پێشووی میسر لە هەولێر كرد، لەو كاتەوە بڕیاری دا لەگەڵ هاوسەرەكەی لە میسر بژی.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure