مانگایه‌كی سه‌یر له‌ به‌ڕازیل ده‌رده‌كه‌وێت، ده‌بێته‌ جێگه‌ی سه‌رنجی بینه‌رانی!

هەمەڕەنگ :: 14/09/2018‌ :: 8181‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین 
سایتی "UPI‎" هه‌واڵێكی ڤیدیۆیی له‌سه‌ر مانگایه‌كی سه‌یر بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌بری دوو شاخ، سێ شاخی هه‌یه‌ و شاخه‌كانیش به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌ندازه‌یی رێك دابه‌شبوون له‌سه‌ر سه‌ری. 

له‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه‌ سایتی ناوبراو بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، له‌ نێو مێگه‌لێك مانگادا، مانگایه‌ك ده‌بینرێت كه‌ سێ شاخ به‌سه‌رییه‌ویه‌تی و شاخه‌كانیشی به‌ ڕێكی و به‌ یه‌كسانی به‌سه‌ر سه‌رییه‌وه‌ دابه‌شبوون.

به‌پێی سایته‌كه‌، سه‌ردانیكه‌رانی كێڵگه‌كه‌ له‌ یه‌كه‌م نیگاوه‌ سه‌رنجیان بۆلای ئه‌و مانگا سێ شاخه‌ راده‌كێشرێت و دووچاری سه‌رسڕمان ده‌بن، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ كێڵگه‌كه‌ كارده‌كه‌ن نەیانویستووه‌ بابه‌ته‌كه‌ گه‌وره‌ بكه‌ن و وه‌ك هه‌ر یه‌كێك له‌ مانگاكانی كه‌ به‌خێویان كردووه‌ و به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی سودیان له‌ شیره‌كه‌ی وه‌رگرتووه‌.

 

ڤیدیۆكه‌ بووه‌ته‌ جێگه‌ی سه‌رسوڕمانی بینه‌رانی و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و سایته‌ جیهانییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌. 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure