پیاوێكى سعودى هه‌وڵده‌دات به‌ شێوه‌یه‌كى جیاواز ناوى له‌ گینسدا تۆمار بكرێت

هەمەڕەنگ :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 780‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ
زهير أمين فطاني ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى كۆمه‌ڵه‌ى هه‌نگه‌كانى مه‌ككه‌ به‌ مه‌به‌ستى شكاندنى ژماره‌ى پێوانه‌یی و ده‌رخستنى خۆشه‌ویستى خۆى بۆ هه‌نگ و تواناى مامه‌ڵه‌كردنى له‌گه‌ڵ هه‌موو جۆره‌كانیدا 100 كیلۆ هه‌نگ له‌سه‌ر جه‌سته‌ى هه‌ڵده‌گرێت.

 
فطاني ماوه‌ى 30 ساڵه‌ سه‌رقاڵى به‌خێوكردنى هه‌نگه‌ و پێشتر جارێكى دیكه‌ هه‌وڵى داوه‌ به‌م كاره‌ى ناوى بچێته‌ كتێبى گینسه‌وه‌ به‌ڵام هه‌وڵه‌كه‌ى شكستى خواردووه‌ و ته‌نها توانیویه‌تى 49 كیلۆگرام هه‌نگ كه‌ ده‌كاته‌ 343 هه‌زار هه‌نگ له‌ خۆى كۆبكاته‌وه‌.

فطاني سووربووه‌ له‌ شكاندنى ژماره‌ى پێوانه‌یی بۆ ئه‌م كاره‌ كه‌ 63.7 كیلۆگرام هه‌نگ بووه‌ بۆیه‌ هه‌وڵه‌كه‌ى دووباره‌ ده‌كاته‌وه‌ و ئه‌مجاره‌ سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت له‌ هه‌ڵگرتنى 100 كیلۆگرام هه‌نگ به‌سه‌ر جه‌سته‌یه‌وه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure