ژنێک قۆڵی بە 180 پلە دەسوڕێنێتەوە

هەمەڕەنگ :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 1209‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ
ژنێکی هندی تەمەن 36 ساڵ توشی نەخۆشیەکی دەگمەن بووە و بەهۆیەوە دەتوانێت قۆڵی 180 پلە بسوڕێنێتەوە و ڕازی نیە هیچ نەشتەگەریەکی بۆ ئەنجام بدرێت.


بەپێی ڕۆژنامەی "دەیلی مەیل"، ئەم ژنە نەخۆشیەکی هەیە پێی دەوترێت "جورهام ستوت" و بووەتە هۆی نەمانی ئێسکەکانی ناو قۆڵی و دەتوانێت بە گۆشەی 180 پلە بیسوڕێنێتەوە.

ئەم ژنە دەڵێت، ماوەی چەند مانگێکە ئەم حاڵەتەی هەیە و دەتوانێت دەستی بەدرێژایی پشتی بچەمێنێتەوە و کاتێک تیشکیان بۆ گرت دەرکەوت هەندێک لە ئێسکەکانی قۆڵی نەماوە.

کێشەکە لەوەدایە سەرەڕای ئەوەی نەخۆشیەکە لە پەرەسەندندایە ئەم ژنە ڕازی نیە نەشتەگەری بۆ ئەنجام بدەن .

 
وە:‌هێڤی فەرهاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure