جادوگه‌رێك كچێك ده‌خاته‌ ئه‌شكه‌وتێكه‌وه‌ و دواى 15 ساڵ پۆلیس ده‌یدۆزێته‌وه‌

هەمەڕەنگ :: 10/08/2018‌ :: 21156‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: گشتی

دواڕۆژ
جادووگه‌رێكى ئه‌نده‌نوسى كه‌ له‌ ته‌مه‌نى 83 ساڵیدایه‌، ماوه‌ى 15 ساڵه‌ كچێكى گه‌نجى له‌ ئه‌شكه‌وتێكدا به‌ند كردووه‌ و ده‌ستدرێژى كردۆته‌ سه‌ر.


كچه‌كه‌ له‌ ته‌مه‌نى 13 ساڵیدا بووه‌ و له‌لایه‌ن خێزانه‌كه‌یه‌وه‌ براوه‌ بۆ لاى جادووگه‌ره‌كه‌ به‌ مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى هه‌ندێك له‌ گرفته‌كانى، له‌ هه‌مان ساڵدا كچه‌كه‌ دیار نه‌ماوه‌ و له‌لایه‌ن جادووگه‌ره‌كه‌وه‌ فڕێندراوه‌ و له‌ ئه‌شكه‌وتێكدا جێگیر كراوه‌، جادووگه‌ره‌كه‌ به‌ كچه‌ هه‌رزه‌كاره‌كه‌ى وتووه‌ كه‌ له‌ ژێر كاریگه‌رى جنۆكه‌دایه‌ و به‌مشێوه‌یه‌ ڕێگرى لێكردووه‌ كه‌ هه‌وڵى ڕۆشتنه‌وه‌ بۆ لاى خێزانه‌كه‌ى بدات.


خێزانى كچه‌كه‌ ماوه‌یه‌كى زۆر به‌ دواى كچه‌كه‌یاندا ده‌گه‌ڕێن، به‌ڵام دواتر بێئومێد ده‌بن له‌ دۆزینه‌وه‌ى، دواى 15 ساڵ له‌م ڕووداوه‌ پۆلیسى ئه‌نده‌نوسى توانى كچه‌كه‌ بدۆزێته‌وه‌ و له‌ ئه‌شكه‌وته‌كه‌ ڕزگارى بكات.


پێشبینى ده‌كرێت دواى سه‌لماندنى تاوانه‌كه‌ به‌سه‌ر جادووگه‌ره‌كه‌دا بڕیارى زیندانى كردنى بۆ ماوه‌ى 15 ساڵ بۆ ده‌ربكرێت.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure