وێنەکانی(جاک)ی فیلمی تایتانیک، لەگەڵ خۆشەویستەکەیدا بڵاودەبێتەوە

دراما و سینەما :: 6 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 8152‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

بۆیەکەمین جار کۆمەڵێک وێنەی ئەکتەری ناسراوی ئەمریکی( لیۆناردۆ دیکاپیرۆ)، کە لە فیلمی سینەمایی تایتانیک رۆڵی جاکی دەبینی، لەگەڵ خۆشەویستەکەی دەرکەوت کە ٢٢ ساڵ لەخۆی بچوکترە.

دیکاپیرۆ، ماوەیەکە لە پەیوەندی سۆزداریدایە لەگەڵ کامیلا مۆرۆن، نمایشکاری جلوبەرگی تەمەن ٢٢ ساڵدایە، دوێنێش وێنەکانیان لە دەریادا بڵاوبوونەوە.

راگەیاندنەکان بڵاویانکردۆتەوە، وێنەکانی دیکاپیرۆ نیشانەی جدی بوونی پەیوەندیەکەین .

ئەکتەری بەناوبانگی ئەمریکی لیۆناردۆ دیکاپریۆ لەدایکبووی ١١ی نۆڤەمبەری ١٩٧٤ لەسەرەتاکانی ساڵی ١٩٩٠ دواتر دەستی بە کاری نواندن کردووە و یەکەم فیلم تیایدا دەرکەوت فیلمی (Critters 33) بوو ، بەشداری دەیان فیلیمی کردووە زیاتر لە دەیان خەلاتی بردۆتەوە".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure