کۆمسای گلەیی لە هونەرمەندانی باشوری کوردستان دەکات

هەمەڕەنگ :: 11/07/2018‌ :: 8219‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ،  زێدان سوبحی
هونەرمەندی گۆرانیبێژی کورد کومسای، گلەیی لە هونەرمەندانی هەرێمی کوردستان دەکات بەهۆی بێدەنگیان لەسەر ئەو رووداوەی دوێنێ لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان روویداو ژمارەیەک هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا.

 کاتژمێر 4:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ڕووداوێکی هاتووچۆ له‌ نێوان پاسێکی گەشتیاریی و تانکه‌رێکی هه‌ڵگری سوته‌مه‌نی لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان ڕوویداو ئاگرێکی زۆری لێکه‌وته‌وە و بەهۆیەوە 13 کەس گیانیان لەدەستدا.

کۆمسای گۆرانیبێژی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەبارەی ئەو رووداوەوە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی گلەیی لە هونەرمەندانی باشوری کوردستان کرد و نوسیویەتی، ئێمە کەسایەتی و هونەرمەندانی رۆژهەڵات هەموو کات هاوخەمی خۆمان دەرئەبرین بۆ ناخۆشیەکانی باشوری کوردستان و خەمیان ئەگرینە کۆڵ، بەڵام کەسایەتی و هونەرمەندانی باشوری کوردستان بۆ هەر کارەساتێکی رۆژهەڵات بێ دەنگی هەڵدەبژێرن.

لە کۆتایشدا بە زمانێکی گلەیی ئامێز نوسیویەتی، ئێمە هاونیشتیمانین یان نا ؟



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure