دەنگۆی جیابونەوەی تامر حوسنی لە هاوسەرەکەی بڵاودەبێتەوە

هەمەڕەنگ :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 3092‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

ژنە دیزاینەری ناسراوی عەرەب بەسمە بوسیل، بەهۆی پۆستێکیەوە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام دەنگۆی جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی تامر حوسنی بڵاودەبێتەوە.

بەسمە بوسیل لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام وێنەیەکی بڵاوکردۆتەوە و نوسیویەتی" گەر جارێک خیانەتت لێکرا تاوانی بەرامبەرەکەتە بەڵام گەر بوو بە دووجار تاوانی تۆیە" و زۆرێک پێیان وایە ئەو پەیامە بۆ هاوسەرە گۆرانیبێژەکەیەتی و لە جیابوونەوەدان.

ئەم دەنگۆیانە لە کاتێکدایە ماوەیەکە ئەو دوو هاوسەرە بەیەکەوە دەرنەکەوتوون.

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure