وێنە: ئەمیری عەشقی شێتانە و خۆشەویستەکەی لە کەنار دەریا بینران

هەمەڕەنگ :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 9475‌ جار بینراوە
dwarozh


 دواڕۆژ
میدیا توركییه‌كان نوێترین وێنه‌ى ئه‌كته‌رى به‌ناوبانگ كان ئورگانجیئۆغلو و خۆشه‌ویسته‌كه‌ى زه‌ینه‌ب ئۆیناك له‌ گه‌شتێكیاندا بۆ چه‌شمه‌ له‌ ئیزمیر بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌.

كان له‌دایكبووى ساڵى 1981ه‌ و له‌ ساڵى 2002ه‌وه‌ ده‌ستیكردووه‌ به‌ كارى هونه‌رى، له‌ ساڵى 2015دا به‌شدارى له‌ دراماى عه‌شقى شێتانه‌دا كرد و ڕۆڵى ئه‌میرى تێدا به‌رجه‌سته‌ ده‌كرد.

كان به‌ پێچه‌وانه‌ى زۆرێك له‌ هونه‌رمه‌نده‌ توركه‌كانه‌وه‌ وێنه‌كانى له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌یدا له‌ هه‌ژماره‌ تایبه‌ته‌كانى له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوناكاته‌وه‌.

میدیاكارانى تورك گرنگییه‌كى زۆر به‌ ده‌ركه‌وتنه‌كانى له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌یدا ده‌ده‌ن و به‌رده‌وام له‌ گه‌شته‌كانیاندا چاودێرییان ده‌كه‌ن، ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه‌ كان له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌یدا له‌ گه‌شتێكدایه‌ له‌ ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كانى سه‌ر به‌ شارى ئیزمیر و وێنه‌كانیان به‌ به‌رده‌وامى بڵاوده‌كرێته‌وه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure