کارداشیان داوایەک لە بەرپرسی یەکێک لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان دەکات

هەمەڕەنگ :: 13/06/2018‌ :: 1815‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: گشتی

دواڕۆژ
ئەستێرەی تەلەفزیۆنی  ئەمریکی" کیم کارداشیان"  لە ساڵی ٢٠١٥وە لە هەوڵدایە بۆ زیادکردنی خزمەتگوزاریەک لە یەکێک لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکاندا، دوا هەوڵیشی لەم ڕۆژانەی دوایدابوو کە ئەنجامەکەی لە تویتەری خۆی بڵاوکردوەتەوە.

 
کارداشیان داوای لە بەڕێوەبەری تویتەر" جاک دوسی" کردوە کە خزمەتگوزاری ئاگادارکردنەوەی زەنگی زیاد بکات لەکاتی هەر هەڵەیەکی تایپی یاخود بوونی هەڵە لە وێنە و هەواڵەکاندا، بۆئەوەی کەسەکە ئاگاداربێتەوە و بتوانێت هەڵەکەی چاک بکات.

کارداشیان باسیلەوەیشکردوە کە چاوی بە جاک دوسی کەوتوە و پیشنیارەکەی پێ باشبووە و و وتویەتی بیرۆکەیەکی باشەو بەم نزیکانە کاری لەسەر دەکرێت.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure