وێنەی خوشک و برایەک پێکەوە کاردانەوەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی لێدەکەوێتەوە

هەمەڕەنگ :: 13/06/2018‌ :: 8063‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ
باوكێك وێنەی كوڕەكەی بڵاودەكاتەوە لەنەخۆشخانە كە بەهۆی نەخۆشی خوشكەكەیەوە غەمبارە و دەست دەهێنێت بەسەریدا.

خوشكەكەی ئەو كوڕە كە تەمەنی 4 ساڵە، بەهۆی نەخۆشییەوە گیاندەدات و براكەشی كە تەمەنی 6 ساڵە، دەست دەهێنێت بەسەریدا و دڵنەوایی دەداتەوە وەك لەوێنەكەدا دیارە.

ئەو كچە كە ناوی ئادی-یە و شێرپەنجەیەكی دەگمەنی تووش بووە، بەناوی (DIPG) لەساڵی 2016ەوە كە وەرەمێكە و تووشی دەماغی مناڵ دەبێت.

خێزانەكەی ئادی كە دانیشتووی هەرێمی رۆجەرز-ن لە ویلایەتی ئاركناس لە ئەمریكا، دوا رۆژەكانی خۆیان لەگەڵ كچەكەیان بەڕێدەكەن.

باوكی ئادی لەگەڵ وێنەكەدا نووسیوێتی "نابێت ئەو كوڕە بەوشێوەیە مڵئوایی لەخوشكەكەی بكات، ئەو رێگەیە گونجاو نییە بۆ كاتی ماڵئاوایی، بەڵام ئەوە ئەو ژیانەیە كە ئێمەی تێداین".

بەپێی هەواڵی پێگەی ئەلیكترۆنی ABC كچەكە سەعاتێك دوای ئەو وێنەیە گیانی سپاردووە لەڕۆژی 3ی حوزەیرانی ئەمساڵدا.

وێنەكە ویژدانی هەموو دنیای هەژاندووە و بۆتە جێ سەرنج و غەمباریی هەموو ئەوانەی بینیویانە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure