لە رووداوێکی هاتوچۆدا گەنجێک گیانی لەدەستدا

هەواڵ / کوردستان :: 05/05/2019‌ :: 30537‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عەلی حەمەسەعید

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە رێگەی سەرەکی نێوان ناحیەی خورماڵ و هاوینەهەواری ئەحمەد ئاوا، هاووڵاتییەک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.

بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس پارێزگای هەڵەبجە (ئەمڕۆ یەکشەممە 5ی ئایاری 2019) بەدواڕۆژی راگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی هاوینەهەواری ئەحمەد ئاوا و ناحیەی خورماڵ و لە ئەنجامی پێکدادانی ماتۆڕسکیلێک و ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر روویداوە و بەهۆیەوە شۆفیری ماتۆڕسکیلەکە گیانی لەدەستداوە.

وتیشی: "شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە ناوی (رێبین یەعقوب) و  تەمەنی 28 ساڵە، هەر لەو رووداوەدا سەرنشینێکی ماتۆڕسکیلەکەش بە سەختی برینداربووە و رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە کراوە".

ئەوەشی خستەڕوو: شۆفێری ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکە بەپێی ماددەی 24ی هاتوچۆ بەند کراوە، تەرمی شۆفێری ماتۆڕسکیلەکەش رەوانەی پزیشکی دادی هەڵەبجە کراوە.

بەپێی زانیارییەکانی دواڕۆژ ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە کوڕی یەعقوب سۆسەکانییە هونەرمەندی میلی ناوچەی هەورامان.
پ: ن.ر

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure