گه‌وره‌ترین شارى گه‌شتوگوزارى جیهانى له‌ توركیا بونیاتده‌نرێت

هەواڵ / ئابوری :: 05/05/2019‌ :: 217‌ جار بینراوە
پێشبینى دەکرێت ساڵانە 30 ملیۆن گەشتیار رووى تێبکات

دواڕۆژ

بڕیاره‌ گه‌وره‌ترین شارى گەشتوگوزارى و رۆشنبیرى له‌ توركیا له‌لایه‌ن دوو گه‌وره‌ كۆمپانیاى قه‌ته‌رى و توركییه‌وه‌ ئه‌نجامبدرێت كه‌ پێشبینى ده‌كرێت پاش ته‌واوبوونى ساڵانه‌ 30 ملیۆن گه‌شتیار رووى تێبكات.


پڕۆژه‌كه‌ له‌لایه‌ن هه‌ردوو کۆمپانیاى گەشەپێدانى قابیزەى قەتەرى و کۆمپانیاى سارڤازى نێودەوڵەتى وەبەرهێنانى خانوبەرەى تورکى ئه‌نجامده‌درێت و له‌و رووه‌وه‌ رێکەوتننامەیەکى ستراتیجى هاوبەشیان واژۆكردووه‌.

رۆژنامەى (ئەلشەرق)ى قەتەرى ئاشکرایکرد: پڕۆژه‌كه‌ لە شارێکى كه‌ناراوى تورکیا دروستدەکرێت.
 
ئەوەشى خستۆتەڕوو کە رووبەرى ئەو شارە 6 ملیۆن مەتر چوارگۆشەیە و گوندێکى قەتەرى-یش لەخۆدەگرێت. پڕۆژەکە بە گەورەترین شارى یارى و گه‌شتیارى و رۆشنبیرى لە جیهاندا دادەنرێت و پێشبینى دەکرێت ساڵانە ٣٠ ملیۆن گەشتیار رووى تێبکات.

پێشبینى دەکرێت بە تەواوبوونى ئەو پڕۆژەیە ببێتە گەورەترین سەنتەرى جیهانى بۆ سازدانى كۆنگرە و لوتکە و پێشانگا ئابوورى و کەرنەڤاڵە رۆشنبیرى و خولە وەرزشییەکان.

بریک بن سەعید بن سمەیخ، سەرۆکى جێبەجێکارى كۆمپانیا قه‌ته‌رییه‌كه‌ رایگه‌یاند: پڕۆژەکە بە سێ قۆناغ دروستدەکرێت و گەورە کۆمپانیاکانى قەتەر و تورکیا و جیهانییەکانیش بەشدارى لە دیزاین و بیناسازییەکەیدا دەکەن.

وتیشى: "کۆمپانیاکەمان درێژەپێدەرى ئەو پەیوەندییە سروشتییەیە کە لە نێوان قەتەر و تورکیا لەدێر زەمانەوە هەبووە". 

وە: ئاکۆ زەنگەنە
پێداچونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف

بڵاوکردنەوە: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە