5 كۆڵبه‌ری کورد كوژران و برینداربوون

هەواڵ / کوردستان :: 04/05/2019‌ :: 4824‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 4ی ئایار، ژماره‌یه‌ك له‌ كۆڵبه‌رانی كورد له‌ دوو ناوچه‌ی جیاجیای رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له‌لایه‌ن هێزێكی سوپای پاسداران و هێزە ئەمنییەکانەوە درانه‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله‌ و له‌ ئاكامدا كوڵبه‌رێك گیانی له‌ده‌ستدا و چوار كۆڵبه‌ری دیكه‌ش برینداربوون.


به‌ گوێره‌ی راپۆرتێكی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان، كۆڵبه‌رێک بە ناوی (سادق عه‌زیزی)  گیانی له‌ده‌ستداوه‌و سێ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون، کە هەموویان خه‌ڵكی گوندی بێوه‌نه‌ی سه‌ر به‌ شاری جوانڕۆن.

له‌ روداوێكی دیكه‌دا، كۆمه‌ڵێكی دیكه‌ له‌ كوڵبه‌ران له‌ ناوچه‌ی شناتاڵی سه‌ر به‌ شاری سه‌ڵماس له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌درێنه‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و یه‌كێك له‌ كوڵبه‌ره‌كان به‌ سه‌ختی بریندار ده‌بێت.

هه‌ر به‌ گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان، له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 2019وه‌ تائێستا 31 كۆڵبه‌ری كورد كوژراون و 71 كۆڵبه‌ری دیكه‌ش برینداربوون.

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure