بریندارێكى رووداوه‌كه‌ى دوێنێی دەربەندیخان گیانى له‌ده‌ستدا

هەواڵ / کوردستان :: 04/05/2019‌ :: 234‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 

دوێنێ له‌ شارۆچكه‌ى ده‌ربه‌ندیخان به‌هۆى رووداوێكى هاتوچۆوه‌ كه‌سێك گیانى له‌ ده‌ستدا و سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، (ئەمڕۆ 4ی ئایاری 2019) یه‌كێك له‌و بریندارانە لە نەخۆشخانە گیانى له‌ ده‌ستدا. 


رێژه‌ن بورهان، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى هاتوچۆى ده‌ربه‌ندیخان به‌دواڕۆژى راگه‌یاند: به‌یانى ئه‌مڕۆ یه‌كێك له‌ برینداره‌كانى رووداوه‌كه‌ى ده‌ربه‌ندیخان بەهۆی سه‌ختى برینه‌كه‌یەوە له‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانى له‌ ده‌ستدا. 

وتیشى: "ئه‌و گه‌نجه‌ى ئه‌مڕۆ گیانى له‌ده‌ستداوه‌ ناوى (ب، س)ەو دانیشتووى شارۆچكه‌ى ده‌ربه‌ندیخانه‌". 

 

وێنەی ئەو گەنجەی ئەمڕۆ گیانی لەدەستداوە:

پ: ن.ر

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure