خۆكوژێك به‌ پشتێنى بۆمبڕێژكراوه‌وە له‌ موسڵ كوژرا

هەواڵ / عێراق :: 04/05/2019‌ :: 483‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى عێراقى كوژرانى خۆكوژێك له‌ موسڵ راده‌گه‌یه‌نێت و ده‌شڵێت: به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌یه‌كیشه‌وه‌ سێ كه‌س برینداربوون.


سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى له‌ پارێزگاى موسڵ (ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 4ى ئایارى 2019) رایگه‌یاند: هێزه‌ ئه‌منییه‌كان خۆكوژێكیان كوشتووه‌ كه‌ ده‌یویست له‌ ناوچه‌ى كۆمه‌ڵه‌ى رۆشنبیرى باكورى موسڵ خۆى بته‌قێنێته‌وه‌.

میدیا عێراقیه‌كان له‌سه‌ر زارى سه‌رچاوه‌كه‌وه‌ بڵاویانكردووه‌: له‌ رووداوێكى ته‌قینه‌وه‌شدا، كه‌ سه‌رچاوه‌كه‌ى نه‌زانراوه‌، له‌ هه‌مان ناوچه‌ سێ كه‌س برینداربوون.

ئا: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure