ژماره‌ی بۆمبه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی ئه‌مریكا ئاشكراده‌كرێت

هەواڵ / جیهان :: 04/05/2019‌ :: 398‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

ئاژانسی سپۆتنیكی روسی  ئاشكرایده‌كات: ئه‌مریكا نزیكەی 3800 كڵاوەی ئه‌تۆمی هه‌یه‌ و  1750 كڵاوەیان له‌سه‌ر موشه‌كه‌كانی بالستی و بۆمب هاوێژه‌ ستراتیجییەكان دابه‌زێندراون و 2050 كڵاوەی دیكه‌شیان هه‌ڵگیراون.


به‌وته‌ی لێكۆڵه‌ران، له‌ كۆی 3800 كڵاوەی ئه‌تۆمی ئه‌مریكا، 1300 كڵاوەیان له‌سه‌ر موشه‌كه‌ بالستیه‌ كیشوه‌ر بڕه‌كان و 300 كڵاوەیشیان بۆ بۆمب هاوێژه‌ ستراتیجییه‌كان له‌ بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا ته‌رخان كردووە.

150 بۆمبی ئه‌تۆمیش له‌ بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌وروپا هه‌ڵگیراون و جگه‌ له‌وانه‌ش 2400 بۆمبی له‌كاركه‌وتویشی هه‌یه‌ كه‌  تا ساڵی 2030 پووچه‌ڵده‌كرێنه‌وه‌.

پێشتر دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هه‌واڵی كشانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ رێككه‌وتن نامه‌ی به‌كارنه‌هێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی كه‌ له‌ ساڵی 2010دا له‌گه‌ڵ روسیا له‌سه‌ری رێككه‌وتبوون راگه‌یاندبوو.

پ: ن.ر

بڵاوکردنەوە: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure