كه‌شناسی كۆتایی شه‌پۆلی بارانبارينى ئاشكراكرد

هەواڵ / کوردستان :: 04/05/2019‌ :: 9057‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌و شه‌پۆلی بارانبارینه‌ی هه‌رێمی كوردستانی گرتووەته‌وه‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ كۆتایی پێدێت. 


بژار ئه‌كره‌م، به‌رپرسی به‌شی پێشبینی له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم (ئەمڕۆ شەممە 4ی ئایاری 2019) به‌ دواڕۆژ-ی راگه‌یاند: له‌ دوێنێوه‌ شه‌پۆلێكی بارانبارین سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێمی كورستانی گرتووەته‌وه‌ و رێژه‌یه‌كی باش بارانباریوه‌ و له‌ هه‌ندێ شوێن ئاو له‌ رووباره‌كان زیادی كردووه‌. 

وتیشی: "له‌گه‌ڵ ئه‌م شه‌پۆله‌ له‌ هندێك شوێن ته‌رزه‌ش ده‌بارێت و پله‌كانی گه‌رماش دابه‌زیوه‌". 

سه‌باره‌ت به‌ كۆتایی هاتنی ئه‌م شه‌پۆله‌ش ئاماژەی بەوەدا: ئه‌مڕۆ له‌كاته‌كانی دره‌نگانی شه‌و كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆله‌ كۆتایی پێدێت و سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ كه‌شوهه‌وا ئاسایی ده‌بێته‌وه‌. 

پ: ن.ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure