بەغدا لیژنەک بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ سوتانی كۆگاكه‌ى کۆمسیۆن پێکدەهێنێت

هەواڵ / کوردستان :: 04/05/2019‌ :: 309‌ جار بینراوە
دیمه‌نێك له‌ كۆگا سوتاوه‌كه‌ى كۆمسیۆن فۆتۆ: هانا چۆمانى

دواڕۆژ، هانا چۆمانی

قایمقامی هەولێر رایدەگەیەنێت: تائێستا هۆکاری سوتانی کۆگای کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە هەولێر نازانین و ده‌شڵێت: "ئه‌م هه‌فته‌یه‌ لیژنه‌یه‌ك لە بەغداوە بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچوون ده‌گاته‌ هه‌رێم.


نەبەز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر (ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 4ى ئایارى 2019) بە دواڕۆژی راگەیاند: بەهۆی ئاگرێکەوە کە تائێستا هۆكاره‌كه‌ى نازانین رۆژی سێشەممە تەواوی کۆگای تایبەت بە کەلوپەلی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە هەولێر سەدا سەد سوتا و هیچ شتێک نەتوانرا دەربازبکرێت.

وتیشی: "بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ هۆکاری ئاگرەکە و زیانەکەی کە ملیۆنان دۆلار زیاترە بڕیارە ئەم هەفتەیە لیژنەیەک لە بەغداوە بگاتە هەرێم کە نوێنەری پەرلەمان و کۆمسیۆن و حکومەتی تیدایە". 

ئێوارەی سێشەممەی رابردوو ئاگر لە کۆگاکانی سوق مەرکەزی کۆنی هەولێر کەوتەوە و بەهۆیەوە دوو كۆگای گەورە لە کۆی 15 کۆگا سوتان کە یەکێکیان تایبه‌ت بوو به‌ کەلوپەلی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق و ئەوەی تریش کۆگای بەشە خۆراکی هاوڵاتیان بوو.

نەبەز عه‌بدولحه‌مید ئه‌وه‌شى وت: "لیژنه‌كه‌ سه‌باره‌ت هۆکاری سوتان و زیانەکان راپۆرتی خۆیان ئامادەدەکەن و دەیدەن بە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان".

پێداچونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف

بڵاوکردنەوە: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure