نرخى دراوه‌كان له‌بازاڕه‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا

هەواڵ / ئابوری :: 04/05/2019‌ :: 333‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

پێشنیوه‌ڕۆى ئەمڕۆ له‌ کاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی دراودا له‌ سلێمانى، به‌های دۆلار بەرامبەر دینار دابەزی.


جواد سوبحان، له‌ كۆمپانیای (شه‌به‌كه‌ نه‌قدیه‌) له‌ سلێمانی (ئه‌مڕۆ شەممە 4ی ئایاری 2019) به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا نرخی دۆلار دابەزی و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 50 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا. لەکاتێکدا پێنجشەممە بە 120 هەزار و 100 دینار بوو.

به‌گشتی ئه‌مڕۆ به‌های دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ بووه‌:
100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 50 دینارە
100 یۆرۆ به‌ 135 هەزار دینارە
100 پاوه‌ن بە 157 هەزار و 250 دینارە
100 هه‌زار تمه‌ن به‌ 8 هه‌زار و 300 دینارە
100 لیره‌ به‌ 20 هه‌زار 750 دینارە

رۆژی پێنجشەممەش به‌های دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ بووه‌:
100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 100 دینارە
100 یۆرۆ به‌ 135 هەزار دینارە
100 پاوه‌ن بە 156 هەزار 500 دینارە
100 هه‌زار تمه‌ن به‌ 8 هه‌زار و 650 دینارە
100 لیره‌ به‌ 20 هه‌زار 750 دینارە

ئا: ن.ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure