ئه‌مریكا به‌ به‌هاى شه‌ش ملیار دۆلار چه‌ك به‌ وڵاتانى كه‌نداو ده‌فرۆشێت

هەواڵ / جیهان :: 04/05/2019‌ :: 179‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ره‌زامه‌ندى نیشاندا له‌سه‌ر فرۆشتنى چه‌ك به‌ به‌هاى شه‌ش ملیار دۆلار به‌ به‌حره‌ین و ئیمارات له‌ سێ گرێبه‌ستى جیادا، وه‌ك ئه‌وه‌ى وته‌بێژى پنتاگۆن رایده‌گه‌یه‌نێت.


به‌پێى ئاژانسه‌كان ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا پشت به‌ هاوپه‌یمانه‌كانى له‌ ناوچه‌كه‌دا ده‌به‌ستێت له‌نێوانیاندا سعودییه‌ له‌ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى ئێران. له‌ مانگى نیسانى رابردوو ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان هه‌نگاوێكى نا وه‌ك به‌شێك له‌ گرێبه‌ستى فرۆشتنى دژه‌ موشه‌كى (ساد) به‌ هێزى به‌رگرى موشه‌كى سعودییه‌.

به‌پێى ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كیش كه‌ رۆژى هه‌ینى كۆنگرێس ره‌وانه‌ى كردووه‌ به‌حره‌ین-یش ده‌توانێت سیستمى جیاوازى موشه‌كى پاتریۆت و كه‌لوپه‌لى پشتیوانى تایبه‌ت به‌و موشه‌كه‌ به‌ به‌هاى نزیكه‌ى 2.48 ملیار دۆلار بكرێت.

گرێبه‌سته‌ پێشبینیكراوه‌كه‌ى به‌حره‌ین 36 موشه‌كى پاتریۆت ئێى ئه‌ى ئێم-104 جى ئێم ئه‌-تى له‌خۆده‌گرێت كه‌ موشه‌كێكى پێشكه‌وتووه‌ و ده‌توانێت فڕۆكه‌ و موشه‌كى كرۆز بخات.

له‌ ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كى جیاشدا كه‌ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ ئاراسته‌ى كۆنگرێسى كردووه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ى ره‌زامه‌ندى دراوه‌ له‌سه‌ر كڕینى چه‌كى جۆراوجۆر له‌لایه‌ن به‌حره‌ین-ه‌وه‌ بۆ پشتیوانى فڕۆكه‌ هه‌ڵگره‌كانى له‌ جۆرى (ئێف-16 بلوك 70) و (ئێف-16 فى) به‌ به‌هاى نزیكه‌ى 750 ملیۆن دۆلار.

ئه‌م گرێبه‌سته‌ش 32 موشه‌كى ئه‌ى ئى ئێم-9 ئێكس و 20 موشه‌كى ئه‌ى جى ئێم-84 بلوك 2 هاربون و 100 موشه‌كى جى بى یو-39 كه‌ موشه‌كى قه‌باره‌ بچوكه‌ و كێشه‌كه‌ى ده‌گاته‌ 250 ره‌تڵ (113.63 كیلۆ).

له‌ ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كى تریشدا بۆ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ ره‌زامه‌ندى درایه‌ ئیمارات له‌باره‌ى گرێبه‌ستێك به‌ به‌هاى 2.73 ملیار دۆلار بۆ كڕینى موشه‌كى پاتریۆت و كه‌لوپه‌له‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى كه‌ 452 (بى ئه‌ى سى-3) و (ئێم ئێس ئى) له‌خۆده‌گرێت.
 
ئا: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure