كۆریاى باكور ژماره‌یه‌ك مووشه‌كى ئاڕاسته‌ى سنورى وڵاتێك كرد

هەواڵ / جیهان :: 04/05/2019‌ :: 2872‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


سەرۆکی دەستەی ئەرکانی سوپای کۆریای باشوور رایدەگەیەنێت: کۆریای باکوور ژمارەیەک موشەکی مەودا کورتی ئاڕاستەی دەریای ژاپۆن کردووە.


بەپێی ئاژانسی یونهاب، دەستەی ئەرکانی سوپای کۆریای باشوور لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە کۆریای باکوور ژمارەیەک موشەکی لە شارۆچکەی ونسان لە کەناری رۆژهەڵاتی نیمچە دورگەکەی کۆریاوە ئاڕاستەی کەناری باکوور کردووە کە دەکەوێتە سنوری ژاپۆنەوە".

دەشڵێت: "مەودای موشەکەکان لە نێوان 70 بۆ 100 کیلۆمەتر بووە، لەئێستادا دەسەڵاتدارانی کۆریای باشوور و ئەمریکا هەوڵی کۆکردنەوەی زانیاری دەدەن لەسەر ئەو کردەوەیە".

ئەوەش جاری یەکەمە کۆریای باکوور موشەک بتەقێنێت دوای ئەوەی لە تشرینی دووەمی 2017-دا موشەکێکی بالیستی تاقیکردەوە، دواتر کیم جۆنگ-ئونی سەرکردەی ئەو وڵاتە بەڵێنیدا چیتر تاقیکردنەوەی چەکی ئەتۆمی ئەنجام نەدەن، بەڵام پیۆنگیانگ بەردەوام بوو لە تاقیکردنەوە چەکەکانی دیکەی.

ئا: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure