فڕۆکەیەک بە 143 سەرنیشنەوە لەسەر دەریا نیشتەوە

هەواڵ / جیهان :: 04/05/2019‌ :: 449‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

وتەبێژی بنکەی ئاسمانی سەر بە هێزی دەریاوانی ئەمریکا رایگەیاند: فڕۆکەیەکی جۆری بۆین 737 لەسەر دەریای سانت جۆنز لە ویلایەتی فلۆریدا بە ناچاری نیشتووتەوە.


سەرۆکی شارەوانی شارۆچکە جاکسۆنڤیل لە تویتەرەوە رایگەیاند: تەواوی ئەوانەی لەناو فڕۆکەکەدا بوون کە ژمارەیە 143 سەرنشینە زیندوون و سەلامەتن، بەڵام بەشێکیان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

بەپێی هەواڵێکی سی ئێن ئێن، وتەبێژی بنکەی ئاسمانی ئەمریکا رایگەیاندووە کە فڕۆکەکە لە کوباوە هاتووە و هێزی دەریاوانیش گەیشتووتە شوێنی رووداوەکە.

ئا: ن.ر





  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure