رووداوێكى هاتووچۆ چوار قوربانى لێكه‌وته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 03/05/2019‌ :: 10299‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 

له‌ رووداوێكى هاتووچۆدا له‌ ناو شارى ده‌ربه‌ندیخان گه‌نجێك گیانى له‌ ده‌ستداو سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. 


رێژه‌ن بورهان، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى هاتووچۆى ده‌ربه‌ندیخان (ئەمڕۆ هەینی 3ی ئایاری 2019) به‌دواڕۆژى راگه‌یاند: ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌ ناو شارى ده‌ربه‌ندیخان ئۆتۆمبێلێك له‌ جۆرى كیا كادنێزا كۆنتڕۆڵى له‌ ده‌ستداوه‌ و خۆى كێشاوه‌ به‌ ستوونێكى كاره‌بادا. 

وتیشى: "شۆفێر و سێ سه‌رنشینى نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌ برینداربوون كه‌ برینى سێ كه‌سیان سه‌خته‌ و به‌مهۆیه‌شه‌وه‌ یه‌كێك له‌و گه‌نجانه‌ به‌ ناوى (ه، ج) له‌ نه‌خۆشخانه‌ى ده‌ربه‌ندیخان گیانى له‌ ده‌ستداوه‌". 

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: قوربانیه‌كان هه‌موویان گه‌نجن و دانیشتووى شارۆچكه‌ى ده‌ربه‌ندیخان.  

 

بڵاوکردنەوە: ن.ر

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure