پێنج منداڵ و سێ ژن خنكان

هەواڵ / جیهان :: 03/05/2019‌ :: 4460‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

بەلەمێكی پەنابەران لە ناوچه‌ ئاوییه‌كانی پارێزگای بالك ئه‌سیر له‌ توركیا ژێرئاوكەوت، به‌پێی میدیاكانی ئه‌و وڵاته‌ش تائێستا نۆ كه‌س خنكاون كه‌ پێنج منداڵ و سێ ژنیان تێدایه‌.


هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی توركیا بڵاویانكرده‌وه‌: كه‌ به‌هۆی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مێك كه‌ چه‌ندین په‌نابه‌ری تێدایه‌ بووه‌، له‌ رۆژئاوای دوورگه‌ی چپڵاك، نۆ كۆچبه‌ر خنكاون و پێنج كۆچبه‌ری دیكه‌ رزگاركراون كه‌ ویستوویانه‌ به‌ره‌و یۆنان بچن.

ئاماژه‌ به‌وه‌شه‌كراوه‌: تیمه‌كانیان ته‌رمی پێنج منداڵ و سێ ژن-یان ده‌رهێناوه‌و هێشتا له‌ گه‌ڕاندان به‌دوای ئه‌وانه‌ی بێسه‌روشوێنن.

و: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure