عه‌بدولمه‌هدی له‌ فره‌نساوه‌ باسی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا ده‌كات

هەواڵ / جیهان :: 03/05/2019‌ :: 290‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ

سه‌رۆكی فره‌نسا رایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ی پێیباشه‌ له‌ عێراق كۆنگره‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجامبدرێت، به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی قوربانیانی توندڕه‌وی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش ده‌ڵێت: "كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌رێم چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین".


ئیمانوێڵ ماكرۆن سه‌رۆكی فره‌نسا له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌پاریس، رایگه‌یاند: ئاره‌زووی هاوبه‌شمان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ عێراقدا به‌ تایبه‌ت بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی موسڵ و به‌شداریش ده‌بین، هه‌روه‌ها فره‌نسا وه‌به‌رهێنان له‌ بواری دوباره‌ بنیاتنانه‌وه‌ی عێراق ده‌كات به‌تایبه‌ت له‌ كه‌رته‌كانی گواستنه‌وه‌و وزه‌و كشتوكاڵ.

ماكرۆن وتیشی: "فره‌نسا هاوكاری عێراق ده‌بێت بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و مه‌شقپێكردنی هێزه‌كانیان، هه‌روه‌ها له‌ رووی سیاسیی و داراییه‌وه‌ پاڵپشت ده‌بێت".

هاوكات عادل عه‌بدولمه‌هدی سەرۆک وەزیرانی عێراق له‌و كۆنگره‌یه‌دا وتی: "له‌ ئێستادا دۆخی ناوخۆیی عێراق لەهەموو بواره‌كاندا به‌ره‌وپێشه‌وه‌ رۆیشتووه‌، به‌تایبه‌ت پەیوەندی نێوان حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان".

سەرۆک وەزیرانی عێراق وتیشی: "په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌غدا و هه‌ولێر له‌دۆخێكی زۆر  باشتدایه‌و هه‌وڵده‌ده‌ین كێشه‌كانی‌ نه‌ینه‌واو شنگال و پرسی نه‌وت و ده‌روازه‌ گومرگییه‌كان به‌ گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ین".

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure