لە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە گەشت بۆ سێ وڵاتی ئەوروپی دەستپێدەكات

هەواڵ / کوردستان :: 02/05/2019‌ :: 2094‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

وابڕیارە لە رۆژی 6ی ئەم مانگەوە تا مانگی حوزەیرانی داهاتوو، گەشتی راستەوخۆ لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە بۆ وڵاتانی ئەڵمانیا و هۆڵەندا و ئازەربایجان دەستپێبكات.


دانا محەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی ‎فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی (ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ی ئایاری 2019) بەدواڕۆژی راگەیاند: ‎بەپێی راگەیەندراوێك كە لەلایەن هێڵی ئاسمانی عێراقییەوە بۆ فڕۆكەخانەكەمان نێردراوە، ‎وا بڕیارە رۆژی 18ی ئەم مانگە یەكەمین گەشتی ئاسمانی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی فرانكفۆرت لە ئەڵمانیا و بە پێچەوانەوە دەستپێبكات.

وتیشی: "لە راگەیاندراوەكەیاندا هاتووە بەپێی پلانی هێڵی ناوبراو وابڕیارە پێش جەژنی رەمەزان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە گەشتی راستەوخۆی باكۆ بۆ ئازەربایجان دەستپێبكەن.

بەرپرسی راگەیاندنی فڕۆكەخانەی سلێمانی ئاماژەی بەوەكرد: بەپێی ئەو خشتەیەی كە هێڵی ئاسمانیی (فری بێرد)یش‌ لە رێگەی بریكارەكانی بۆ فڕۆكەخانەكەیان نێردراوە، بڕیارە رۆژی 6ی ئەم مانگەش یەكەمین گەشتی ئاسمانی لەنێوان هەردوو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ئایندهۆڤن لە هۆڵەندا و كۆڵن لە ئەڵمانیا بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەستپێبكات و ئەوەی لە خشتەكەشیاندا هاتووە لە ئێستادا هەفتانه تەنیا بە دوو گەشت بەردەوامیان دەبێت.

 

پ: ن.ر

 بڵاوكردنه‌وه‌:هـ.ق




  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure