ئوسامه‌ بن لادن به‌ چل خوله‌ك كوژرا

هەواڵ / جیهان :: 02/05/2019‌ :: 156‌ جار بینراوە
ئوسامه‌ بن لادن

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

له‌ به‌ره‌به‌یانى رۆژێكى وه‌ك ئه‌مڕۆى هه‌شت ساڵ له‌مه‌وبه‌ردا، ئوسامه‌ بن لادن سه‌رۆكى ئه‌وكاتى رێكخراوى قاعیده‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكیه‌كانه‌وه‌ كوژرا.


پڕۆسه‌ى كوشتنى ئوسامه‌ بن لادن (1957-2011)، له‌ به‌ره‌به‌یانى رۆژى دووشه‌ممه‌ رێكه‌وتى 2011/5/2 له‌لایه‌ن یه‌كه‌یه‌كى تایبه‌تى هێزه‌كانى ئه‌مریكا و به‌ سه‌رپه‌رشتیى ئاژانسى هه‌واڵگریى ئه‌مریكا و به‌ هاوكاریى چه‌ند ئه‌ندامێكى ده‌زگاى هه‌واڵگریى پاكستان، له‌ ناوچه‌ى (ئابوت ئاباد) به‌دوورى 120 كیلۆمه‌تر له‌ شارى ئیسلام ئاباد-ى پایته‌ختى پاكستان-ه‌وه‌ ئه‌نجامدرا، كه‌ ته‌نیا 40 خوله‌كى خایاند.

دواى ئه‌و چل خوله‌كه‌ له‌ شه‌ڕى نێوان هێزه‌ ئه‌مریكیه‌كه‌ و ئه‌و چه‌كداره‌ پاسه‌وانانه‌ى كه‌ ماڵ-باره‌گاكه‌ى ئوسامه‌-یان ده‌پاراست، كۆنتڕۆڵى بینا سێ نهۆمیه‌كه‌ى ئوسامه‌ كرا.

ئه‌و ئه‌ركه‌ سه‌ربازییه‌ له‌سه‌ر ده‌ستى تیمێكى 15 كه‌سیى هێزه‌ تایبه‌ته‌كانى سه‌ر به‌ مارێنزى ئه‌مریكی ئه‌نجامدرا، كه‌ وێڕاى سه‌ربازى مه‌شقپێكراو و راهێنراو چه‌ند پسپۆرێكى (به‌ڵگه‌ى تاوان)یشیان له‌گه‌ڵدابوو بۆ ناسینه‌وه‌ى ته‌واوه‌تیى ئوسامه‌ بن لادن. 

دواى ئه‌وه‌ى بیناكه‌ى بن لادن به‌ته‌واوى كۆنتڕۆڵكرا، سه‌ربازه‌ ئه‌مریكیه‌كان، ته‌رمى بن لادن-یان دۆزییه‌وه‌ و تیمه‌ پسپۆره‌كه‌یش دڵنیابوو له‌وه‌ى كه‌ ته‌رمه‌كه‌ لاشه‌ى سه‌ركرده‌كه‌ى قاعیده‌یه‌.

پێداچونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف
بڵاوکردنەوە: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure