بارانبارین دەستپێدەكاتەوە

هەواڵ / کوردستان :: 02/05/2019‌ :: 6784‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایدەیەگەیەنێت: "ئەگەری بارانبارین لەپارێزگاكانی هەولێر و دهۆك بۆ ئەمشەو هەیە و لە درەنگانی ئەمشەویشدا سلێمانی دەگرێتەوە".

 

ئەو فەرمانگەیەی كەشناسی لەبارەی كەشوهەوای بیست و چوار سەعاتی داهاتوو ئەوەشی نووسیوە، ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ له‌ كاته‌كانی شه‌ودا باران بارینی سووك له‌ ناوچه‌كانی دهۆك و هه‌ولێر ده‌ست پێبكات.

 

هاوكات لەبارەی كەشوهەوای پارێزگای سلێمانیشەوە نووسیوێتی: "له‌ دره‌نگانی شه‌و بارانبارین روو له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی سلێمانی دەكات".

 

دەقی نووسینەكەی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم  لەپەیجی تایبەتی خۆیان لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك:

به‌ گوێره‌ی ئه‌و وێنانه‌ی له‌ مانگه‌ ده‌ستكرده‌كانه‌وه‌ گیراوه‌ له‌ رۆژئاواوه‌ هه‌ور روو له‌ ناوچه‌كه‌مان ده‌كات ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ له‌ كاته‌كانی شه‌ودا باران بارینی سووك له‌ ناوچه‌كانی دهۆك و هه‌ولێر ده‌ست پێبكات پاشان له‌ دره‌نگانی شه‌و روو له‌ ناوچه‌ شاخاویه‌كانی سلێمانی بكات.


ئا: ئارام غەفور 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure