كۆریاى باكور هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئه‌مریكا ده‌كات

هەواڵ / جیهان :: 02/05/2019‌ :: 236‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

به‌رپرسێكى کۆریاى باکوور هۆشدارى ده‌داته‌ ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا كه‌ ئەگەر هەڵوێستى خۆى نەگۆڕێت سەبارەت بە داماڵینى چەکى ئۆتۆمى ئەوە ئەنجامێکى دەبێت كه‌ بەدڵى ئەوان نابێت.

 
میدیاكانى کۆریاى باكور له‌سه‌ر زارى چۆى سۆن هۆ، وەزیرى دەرەوەى ئەو وڵاتە رایانگه‌یاند: پیۆنگ یانگ کاتێک دەستبەردارى چەکە ئۆتۆمییەکەى دەبێت، کە ئەمریکا شێوازى مامەڵەکردنى ئێستاى بگۆڕێت و بەڕوونى هەڵوێستەکانى خۆى ئاشکرابکات.

وتیشى: ئه‌گه‌ر ئەمریکا ئەگەر هەڵوێستى خۆى نەگۆڕێت سەبارەت بە داماڵینى چەکى ئۆتۆمى لە نیمچە دوورگەى کۆریا، ئەوە توشى "سزایه‌ك ده‌بێته‌وه‌ كه‌ به‌ دڵى ئه‌وان نابێت".

گفتوگۆكانى نێوان هه‌ردوو وڵات وه‌ستان پاش ئه‌وه‌ى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا و كیم جۆنگ ئون-ى هاوتا كۆرییه‌كه‌ى شكستیان هێنا له‌ گه‌یشتن به‌ رێككه‌وتنێك له‌باره‌ى خاڵه‌ سه‌ره‌كییه‌كانى داماڵینى چه‌كى ئه‌تۆمى له‌و كۆبونه‌وه‌ى لوتكه‌یه‌ى مانگى شوباتى رابردوو له‌ (هانۆى) به‌ڕێوه‌چوو.

كیم واشنتن-ى به‌ "نیاز خراپ" ناوبرد له‌ كۆبونه‌وه‌ى دووه‌مدا له‌گه‌ڵ تره‌مپ.

واشنتن ده‌خوازێت پیۆنگ یانگ ده‌ستبه‌ردارى چه‌كه‌ ئه‌تۆمییه‌كانى بێت، له‌كاتێكدا كۆریاى باكور ده‌یه‌وێت گه‌مارۆ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌سه‌رى لاببرێت كه‌ زیانى به‌ ئابورى وڵاته‌كه‌ گه‌یاندووه‌.

چۆى ئه‌وه‌شى وت: "كۆریاى باكور ده‌یه‌وێت گۆڕانكارى له‌ سیاسه‌تى ئه‌مریكادا به‌ گه‌یشتن به‌ كۆتایى ئه‌مساڵ ببینێت".

لێدوانى به‌رپرسه‌كه‌ى كۆریا به‌ چه‌ند رۆژێك دێت پاش لێدوانێكى مایك پۆمپیۆ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌ چاوپێكه‌وتنێكى ته‌له‌فزیۆنیدا كه‌ وتبوى واشنتن ده‌شێت "رێڕه‌وى خۆى بگۆڕێت" ئه‌گه‌ر گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ پیۆنگ یانگ شكست بهێنێت.
  
وە: ئاکۆ زەنگەنە
پێداچونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف

بڵاوکردنەوە: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە