كه‌شناسى كه‌شوهه‌واى رۆژى هه‌ینى راگه‌یاند

هەواڵ / کوردستان :: 02/05/2019‌ :: 3302‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌سناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێم كه‌شوهه‌واى سبه‌ى هه‌ینى 3ى ئایاری شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاند: سبه‌ى له‌ زۆربه‌ى شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان ئه‌گه‌رى بارانبارین هه‌یه‌.


به‌پێى پێشبینییه‌كه‌ى كه‌شناسى سبه‌ى له‌ سلێمانى و هه‌ولێر و كه‌ركوك ئاسمان نیمچه‌ هه‌ورده‌بێت، له‌كاته‌كانى دره‌نگانى شه‌ودا بارانبارین ده‌ستپێده‌كات، به‌ڵام له‌ دهۆك  تاڕاده‌یه‌ك كه‌شه‌كه‌ جیاواز ده‌بێت، چونكه‌ له‌ناوشار ئاسمان نیمچه‌ هه‌ورده‌بێت و له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان هه‌ورى ته‌واوه‌تى ده‌بێت، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى، ئاستى بارانبارین زیاتر ده‌بێت له‌ شاره‌كانى تر.

پێشتر ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی  بە دواڕۆژ-ی راگەیاندبوو: شەپۆلێکی بارانبارین روو لەهەرێمی کوردستان دەکات و کاریگەرییەکەی لە  ئێواره‌ى رۆژى پێنجشه‌ممه‌وه‌ دەستپێدەکات، بەڵام رەنگە لە رۆژی هەینییەوە کاریگەری لەسەر شاری سلێمانی و دەوروبەری دروستببێت".

وتیشى: "شەپۆلەکە کورتخایەنە، بارانەکەش پچڕپچڕە، رۆژی شەممە کاریگەری کەمتر دەبێتەوە".

ئا: ئا.ح

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure