له‌باره‌ی پێدانی بڕه‌ پاره‌یه‌ك به‌ فه‌رمانبه‌ران رونكردنه‌وه‌ ده‌درێت

هەواڵ / ئابوری :: 02/05/2019‌ :: 4845‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

بانكی رافیده‌ین له‌ عێراق له‌باره‌ی پرۆسه‌ی پێدانی پێشینه‌ به‌ فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت رونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌.


بانكی رافیده‌ین له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌و پێشینانه‌ی كه‌ له‌ ئێستادا ده‌درێنه‌ فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت (3، 5، 10) ملیۆن دینارین.

بانكی ناوبراو رونیشی كردووه‌ته‌وه‌: داواكردنی پێشینه‌ له‌ رێگه‌ی لقه‌كانیانه‌وه‌ ده‌بێت، به‌ رێگه‌ی ماسته‌ر كارت كه‌ له‌ بانكه‌كه‌یانه‌وه‌ ده‌ركراوه‌.

باس له‌وه‌شكراوه‌: پێدانی پێشینه‌كان به‌پێی رێژه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و رێنماییه‌كانی بانكه‌كه‌یان ده‌بێت.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure