كه‌شناسى ده‌ستپێكردنى شه‌پۆلێكى نوێى بارانبارینى راگه‌یاند

هەواڵ / کوردستان :: 01/05/2019‌ :: 27291‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی سلێمانی ئاشکرای دەکات: شەپۆلێکی بارانبارین بەڕێوەیە و رۆژی هەینی باران دەبارێت.


ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی ئەمشەو چوارشه‌ممه‌ 1ی ئایار،  بە دواڕۆژ-ی راگەیاند: "شەپۆلێکی بارانبارین روو لەهەرێمی کوردستان دەکات کاریگەرییەکەی لە سبەی ئێوارەوە دەستپێدەکات، بەڵام رەنگە لە رۆژی هەینییەوە کاریگەری لەسەر شاری سلێمانی و دەوروبەری دروست ببێت".

وتیشى: "شەپۆلەکە کورتخایەنە، بارانەکەش پچڕپچڕە، رۆژی شەممە کاریگەری کەمتر دەبێتەوە".

پ: ئا.ح

بڵاوکردنەوە: ئارام غەفور



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure