زۆربەی کەپرە میلـلییەکانی دوکان ژێرئاو کەوتوون

هەواڵ / کوردستان :: 02/05/2019‌ :: 985‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

بەرپرسی گەشتیاری شارۆچکەی دوکان رایدەگەیەنێت: دوای وشکبوونەوەی کۆنکرێتی کەپرە گەشتیارییەکان، دۆخی گەشتیاری هاوینەهەواری دوکان ئاسایی دەبێتەوە.


رێژین رەئوف، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دوکان (ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢ی ئایاری 2019) بەدواڕۆژی راگەیاند: زۆربەی کەپرە میلـلییەکان ژێرئاو کەوتوون، ئەوەی ماوە رەنگە 20 کەپر بێت، لە کەپرە مۆدێرنەکانیش کەپری دوو شاری گەشتیاری بەکەڵک ماون.

وتیشی: "بۆ وەرزی هاوین لەکاتی گەشتیاریدا پێشبینی دەکەین کەپرەکان بۆ گەشتکردن ئاسایی ببنەوە، چونکە زۆریان کۆنکرێتن و دوای وشکبوونەوەیان گەشتیار دەتوانێت روویان تێبکات".

لەدوای جەژنی نەورۆزەوە، شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتەوەو بەوهۆیەشەوە زۆربەی کەپرەکانی شارۆچکەی دوکان ژێرئاو کەوتن.

پ: ن.ر
بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure