منداڵێكى ساوا به‌ رووداوى هاتووچۆ گیانى له‌ ده‌ستدا

هەواڵ / کوردستان :: 01/05/2019‌ :: 2117‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن

لەڕووداوێکی هاتوچۆدا لە شاری کەلار، منداڵێکی تەمەن دوو مانگ گیانی لەدەستدا.


كارزان مه‌جید، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى پۆلیسى هاتوچۆى گه‌رمیان (ئەمڕۆ چوارشەممە 1ی ئایاری 2019) به‌دواڕۆژى راگه‌یاند: ئێوارەی ئەمڕۆ له‌ شەقامی كه‌لار-رزگاری، ئۆتۆمبێلێك له‌ جۆرى بی ئێم ده‌بلیو خۆى كێشا به‌ ستوونێكى كاره‌بادا و به‌هۆیه‌وه‌ منداڵێكى كچی ته‌مه‌ن دوو مانگ له‌ نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌ گیانى له‌ده‌ستدا. 

وتیشى: "هۆکاری رووداوەکە ئەوە بووە ئۆتۆمبێله‌كه‌ كۆنترۆڵى له‌ ده‌ستداوه‌ و جگە لەو منداڵە، باوك و دایكیشی برینداربوون و گواستراونه‌ته‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌".

 

پ: ن.ر

بڵاوکردنەوە: ئارام غەفور



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure