هۆكاری دواكه‌وتنی ته‌واوبوونی كابینه‌ی حكومه‌ت ئاشكراده‌كرێت

هەواڵ / کوردستان :: 01/05/2019‌ :: 1253‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، به‌غدا

ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى یاسایى له‌ په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند: پێداگرى قه‌واره‌ سیاسییه‌كان و ململانێ له‌سه‌ر پۆسته‌كان و سوربوونیان له‌سه‌ر چه‌ند ناوێكى دیاریكراو و ره‌تكردنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن هه‌ندێكى تره‌وه‌، وایكردووه‌ ته‌واوكردنى كابینه‌ى حكومه‌ت دوا بكه‌وێت.


عه‌مار شه‌له‌بى ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایى له‌ په‌رله‌مانى عێراق بۆ دواڕۆژ وتی: "كاتێك دیاریكردنى ئه‌و چوار وه‌زیره‌ى (به‌رگرى، په‌روه‌رده‌، داد، ناوخۆ) كه‌ ماون، دواده‌خرێت، بێگومان كاریگه‌رى نه‌رێنى له‌سه‌ر پڕۆسه‌ى په‌روه‌رده‌ و ئه‌منى ده‌بێت".

به‌هۆى ناكۆكى سیاسى نێوان هاوپه‌یمانى فه‌تح و سائیرون له‌سه‌ر كاندیده‌كانى وه‌زاره‌تى به‌رگرى و ناوخۆ و ناكۆكى كورد له‌سه‌ر كاندیدى وه‌زاره‌تى داد، كابینه‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى دواى شه‌ش مانگ، هێشتا ته‌واو نه‌بووه‌.

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد

بڵاوکردنەوە: ئارام غەفور



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure