قه‌ڵه‌م و چه‌رخ و سه‌عاتی كامێرا له‌ كوردستان ده‌فرۆشرێت

هەواڵ / کوردستان :: 01/05/2019‌ :: 382‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ

سه‌ردێڕى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ی به‌شێك له‌ هه‌واڵه‌كانی رۆژنامه‌ كوردییه‌كان.


كوردستانى نوێ: 
- دۆخى بازرگانى له‌ بره‌ودایه‌.. هه‌رێمى كوردستان به‌ره‌و ئاسۆیه‌كى گه‌ش و قۆناغێكى نوێ
- گرژیى له‌نێوان باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا و هێزه‌ شیعه‌كاندا؟

هاوڵاتى:
- هه‌فته‌ى داهاتوو په‌رله‌مان یاساى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم په‌سه‌ند ده‌كات
- شه‌قامى 100 مه‌ترى سلێمانى له‌نێوان پارێزگا و حكومه‌تدا به‌ هه‌ڵواسراوى ماوه‌ته‌وه‌
- هه‌ڵاوسانى ئیداریى یه‌خه‌ به‌ حكومه‌ت ده‌گرێت.. (70) به‌رپرسى حكومى له‌ شوێنه‌كانیان لابراون و هه‌مان موچه‌ى پۆسته‌كانیان وه‌رده‌گرن
- شه‌ڕى په‌كه‌كه‌ و توركیا سه‌ختتر بووه‌ته‌وه‌
- نهێنییه‌كانى ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ى به‌غدادى.. ئه‌و شێوازى دانیشتن و قسه‌كردنه‌ى به‌غدادى به‌كاریهێنا نه‌ریتێكى باوه‌ له‌ناو هۆز و عه‌شایه‌ران له‌ عێراقدا
- چاوشئۆغڵو بۆچى سه‌ردانی به‌غدا و هه‌ولێرى كرد؟
- رۆحانى: چۆك به‌ ئه‌مریكا داده‌ده‌ین.. ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا رێگایه‌ك له‌ ئێمه‌ دابخات هێشتا رێگای زۆر هه‌یه‌ كه‌ ئه‌مریكا هه‌واڵى لێیان نییه‌
- ئه‌مریكا بێده‌نگه‌ و كه‌نداو پشتگیریى سوپاى سودان ده‌كات

ئاژانس:
- ورده‌كاریى گه‌نده‌ڵییه‌كى راكان جبوورى له‌ پڕۆژه‌كانى پتڕۆدۆلارى كه‌ركوكدا.. ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك پلانى پڕۆژه‌كانى ره‌تكردووه‌ته‌وه‌
- باڵى ناڕازیى كۆمه‌ڵ و ئارام قادر بۆ یه‌كگرتن گفتوگۆیان كردووه‌
- ئه‌مریكا هاوكارییه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كرد به‌ نیوه‌
- گۆڕان په‌یامێك ده‌داته‌ پارتى.. داواى كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێتیى و رێككه‌وتنى سێقۆڵى ده‌كات
- یه‌كێتیى بڕیاربه‌ده‌سته‌كانى ده‌نێرێته‌ حكومه‌ته‌وه‌.. دوو هه‌زار سیڤى بۆ پۆسته‌كان پێشكه‌شكراون
- سوننه‌ و شیعه‌كانى عێراق به‌ رێككه‌وتنى نوێ تۆڵه‌ له‌یه‌كتر ده‌كه‌نه‌وه‌.. پێكهاته‌ى هاوپه‌یمانێتییه‌كان ده‌شڵه‌قێت
- توركیا فشار له‌ ئه‌مریكا ده‌كات چه‌كه‌كان له‌ كورد وه‌ربگرێته‌وه‌ 
* له‌دواى كۆنترۆڵكردنى باغۆزه‌وه‌ زیاتر له‌ 200 بارهه‌ڵگر چه‌ك بۆ هه‌سه‌ده‌ رۆیشتووه‌
- دادگاى برۆكسل ره‌تیكرده‌وه‌ په‌كه‌كه‌ بخاته‌ لیستى تیرۆره‌وه‌.. وه‌زاره‌تى ناوخۆى وڵاته‌كه‌ى داواى كردبوو
- حكومه‌تى هه‌رێم ده‌خیله‌ى نییه‌.. بۆى نییه‌ بانكى ناوه‌ندیى هه‌بێت
- شه‌ڕى داعش به‌شێك له‌ كارى كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانى له‌ هه‌رێم په‌كخست .. چوار گه‌وره‌ كۆمپانیاى تێدایه‌

وشه‌:
- هه‌فته‌ى داهاتوو قۆناغه‌كانى پێكهێنانى حكومه‌ت ده‌چێته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌
- فڕه‌نسا ناوه‌ندگیریى نێوان ئه‌نه‌كه‌سه‌ و په‌یه‌ده‌ ده‌كات.. ئه‌گه‌رى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌نه‌كه‌سه‌ بۆ رۆژئاواى كوردستان زیاتر ده‌بێت
- كامێراى نهێنى قه‌ڵه‌م و چه‌رخ و سه‌عات و قۆپچه‌ له‌ كوردستان به‌ ئاشكرا ده‌فرۆشرێ
- ژنان سه‌قفى داواكارییان به‌رزده‌كه‌نه‌وه‌ .. پارتى و یه‌كێتى و گۆڕان به‌ڵێن ده‌ده‌ن پۆستى وه‌زیریان پێبده‌ن
- لایه‌نه‌كان كۆكن له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنى پڕۆژه‌یاساى چاكسازى 
- نه‌وزاد ئه‌دهه‌م، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى بازرگانى: ورده‌ ورده‌ هه‌موو كێشه‌كان له‌گه‌ڵ عێراق چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین
- لابردنى پاره‌ى ڤیزا گه‌شتیارى ئێرانى بۆ كوردستان دوو هێنده‌ زیاد كردووه‌
* پسپۆڕێكى ئابوورى: بڕیاره‌كه‌ له‌ سوودى ئێرانه‌ و زیان به‌ ئابوورى هه‌رێم ده‌گه‌یه‌نێت
- توركیا بۆ دابینكردنى نه‌وت حه‌وجێى ده‌ستى كوردستان ده‌بێت
* دكتۆر بێوار خنسى: پێویسته‌ هه‌رێمى كوردستان له‌ پرسى وزه‌دا نه‌بێته‌ ته‌ره‌ف
- كرێكارى بیانى ده‌ستدرێژى سێكسییان ده‌كرێته‌ سه‌ر و مامه‌ڵه‌یان پێوه‌ ده‌كرێ

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure