روسیا تازەترین موشەك تاقیدەكاتەوە

هەواڵ / جیهان :: 02/05/2019‌ :: 279‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

 

روسیا دواین قۆناغی تاقیكردنەوەكان لەسەر سیستمی موشەكی (S500) کۆتایی پێهێنا و بەنیازە ژمارەیەکی زۆری لێ بەرهەم بهێنێت.

بەرپرسێکی گەورەی وەزارەتی بەرگری روسیا لە لێدوانێكدا رایگەیاندووە: دواین قۆناغی تاقیكردنەوەكان لەسەر سیستمی موشەكی (S500) بە سەركەوتوویی كۆتاییهاتووە و بڕیاردراوە ژمارەیەكی زۆر لەم جۆرە موشەكە بەرهەمبهێنرێت.

موشەكی (S500)، تازەترین جۆری موشەكە ستراتیجییەكانی (زەمین بە هەوا)ی روسیایەو دەتوانێت هەموو سیستمێكی دژە ئاسمانی و هەموو جۆرە موشەكێكی بالیستیكی لەناوببات.

مەودای ئەم جۆرە موشەكە 600 كیلۆمەترەو دەتوانێت لە یەك كاتدا 10موشەكی بالیستیك یان مووشەكی سەروو خێرایی دەنگ لەناوببات.

پ: ئەڤین

بڵآوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure