فلیپین بەنیازە چەندین تۆن زبڵ بۆ كەنەدا بنێرێت

هەواڵ / جیهان :: 01/05/2019‌ :: 120‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

لە چوارچێوەی خراپبوونی پەیوەندییەكانی نێوان كەنەدا و فلیپیندا، سەرۆك  كۆماری فلیپین هەڕەشەی ئەوە دەکات كە چەندین تەن زبڵ پاشەڕۆ رەوانەی كەنەدا دەكات.


سەرەتای ناکۆکیەکانی ئەو دوو وڵاتە دەگەڕێتەوە بۆ وڵاتی كەنەدا لە ساڵی 2013 و 2014 دا 103 كۆنتێنەری گەورەی پڕ لە زبڵی بۆ فلیپین ناردووە لەكاتێكدا كە لەسەر كۆنتێنەرەكان نووسرابوو كەرەستەكانی شیاوی بەكارهێنانەوەن.

لەسەر ئەم مەسەلەیە پەیوەندی نێوان كەنەدا و فلیپین تێكچوو هەرچەندە كەنەدا دەڵێت: "رووداوەكە بە ئەنقەست نەبووە"، بەڵام تائێستا هیچ هەنگاوێكى بۆ چارەسەر نەناوە و ئەو زبڵانەی نەگێڕاوەتەوە بۆ وڵاتەكەی خۆی.

پ: ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure