مێرکڵ واز لە سیاسەت دەهێنێت؟

هەواڵ / جیهان :: 01/05/2019‌ :: 225‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

ئەنگێلا مێرکڵ، راوێژکاری ئەڵمانیا، رەتیکردەوە دەست لەکارەکەی بکێشێتەوە و لە سیاسەت دوور بکەوێتەوە.

 

لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەنووسیدا کە لەگەڵ  عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراقدا سازیکرد، ئەنگێلا مێرکڵ راوێژكاری ئەڵمانیا كۆتایی بەو مشتومڕانە هێنا كە لەسەر ئایندەی سیاسی ئەم ماوەیەكە تۆڕە كۆمەڵایەتییەکانی جەنجاڵ كردبوو. 

مێرکڵ لەو كۆنگرە رۆژنامەنووسییەدا  ئاشکرای کرد: بەنیاز نییە لە كۆبوونەوەی مانگی داهاتووی حیزبی دیموكرات مەسیحی ئەڵمانیادا دەستلەکارەکەی بکێشێتەوە.

 

دەنگۆی وازهێنانی مێركڵ كاتێك گەرم بوو كە سەركردەی حیزبی دیموكرات مەسیحی داوایكرد ئەو كۆبوونەوەیە داخراو بێت کە بڕیارە مانگی داهاتوو ئەنجامی بدەن و وا لێكدرایەوە كە بۆ پڕكردنەوەی شوێنەكەی مێركڵ دەبێت و ناوبراو لەو كۆبوونەوەیەدا واز لە سیاسەت دەهێنێت.

پ:ئەڤین

بڵاوکردنەوە: ئارام غەفور



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure