لەبارەی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکاوە هۆشداری دەدرێتە روسیا

هەواڵ / جیهان :: 01/05/2019‌ :: 134‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

كریستۆڤه‌ر وره‌ی، به‌ڕێوەبه‌ری نوسینگه‌ی پۆلیسی فیدراڵی ئه‌مریكا (FBI)،  هۆشداری ده‌دات له‌ بارەی هه‌وڵی ده‌ستێوه‌ردانی ڕوسیا له‌ كه‌مپەینی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا بۆ ساڵی 2020 و ده‌ڵێت: "ئه‌مه‌ مه‌ترسی سیخوڕیكردنێکی گه‌وره‌ دروست ده‌كات بۆ ئه‌مریكا".


 كریستۆڤه‌ر وره‌ی، به‌ڕێوبه‌ری نوسینگه‌ی پۆلیسی فیدراڵی ئه‌مریكا (FBI)ده‌ڵێت: "ئه‌و كرده‌ هه‌واڵگرییانه‌ی كه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتی ڤلادیمێر پوتینی سه‌رۆكی ڕوسیا ئه‌نجامده‌درێت، ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ قوڵترببێته‌وه‌ له‌ ماوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا بۆ ساڵی 2020".

هه‌رچه‌نده‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئەمریکا به‌ڵێنیان داوه‌ كه‌ به‌رده‌وامبن له‌ ڕێگریكردن له‌ كرده‌ی هه‌واڵگری ڕوسیا، به‌ڵام ده‌ڵێن هه‌ماهه‌نگی باڵایان نییه‌ بۆ ڕێگریكردن لێی، هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو كه‌ دۆناڵد ترەمپ گرنگی به‌و ئاگادارییانه‌ نادات و ئه‌وه‌نده‌ش ئارامگر نییه‌ له‌باره‌یانەوه‌.

و:كێوان
پ:ئەڤین
بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure