داوای راپەڕینی سەربازی لە فەنزویلا دەكرێت

هەواڵ / جیهان :: 30/04/2019‌ :: 123‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

رابەری بزوتنەوەی ئۆپۆزسیۆنی فەنزویلا داوای راپەڕینێكی سەربازیی دەكات لە وڵاتەكەی دژی نیكۆلاس مادۆرۆی سەرۆك، حكومەتەكەی ناوبراویش رایگەیاند: وڵات لەئێستادا دووچاری هەڕەشەی كودەتا بۆتەوە.


لەگرتەیەكی ڤیدیۆییدا كە ژمارەیەك سەرباز لە دەوری بوون، خوان گایدۆ، رابەری بزوتنەوەی ئۆپۆزسیۆنی فەنزویلا رایگەیاند: كاتی ئەوە هاتووە حوكمی شەش ساڵی مادۆرۆ كۆتایی پێبهێنرێت. 

لەبەرامبەردا خۆرخی رۆدریگێز وەزیری راگەیاندنی فەنزویلی رایگەیاند: حكومەتى وڵاته‌كه‌ى رووبەڕووی كودەتای سەربازی بۆتەوە لەلایەن چەند سەربازێكەوە.

ئا: ئارام غه‌فور
بڵاوكردنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure