پۆلیس ده‌ستگیركردنى دوو "دز" راده‌گه‌یه‌نێت

هەواڵ / کوردستان :: 30/04/2019‌ :: 597‌ جار بینراوە
یه‌كێكیان له‌ ماڵێكدا و له‌كاتى دزیدا ده‌ستگیركراوه‌

دواڕۆژ

پۆلیسى گه‌رمیان رایده‌گه‌یه‌نێت: پاش ئاگاداركردنه‌وه‌یان له‌ چه‌ند حاڵه‌تێكى دزیكردن، هێزه‌كانیان دوو كه‌سیان به‌و تۆمه‌ته‌ ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ یه‌كێكیان لە ماڵی هاوڵاتیەک کە بەمەبەستی دزیکردن چوبووە ماڵیانەوە دەستگیركراوه‌.


موقەدەم عه‌لی جەمال قدووری، به‌رپرسى راگه‌یاندنى پۆلیسی گەرمیان (ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 30ى نیسانى 2019) رایگه‌یاند: دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیس لە چەند حاڵەتێکی دزیکردن لە گەڕەکی روناکی (بەردەسوور)ی قەزای کەلار و سکاڵای هاوڵاتیەک، دوای لێکۆڵینەوە و چاودێری ورد پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان توانیان لەکاتی دزیکردندا تۆمەتبارێك لە ماڵی هاوڵاتیەک کە بەمەبەستی دزیکردن چوبووە ماڵیانەوە دەستگیربکات. 

وتیشى: "دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباردا دانی بە 9 حاڵەتی دزیکردندا ناوە لەوانە دزینی (پارە) و ( زێڕ) و لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 444 بەندکراوە".
.
موقه‌ده‌م عه‌لى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: لە گەڕەکی سەرکەوتنی قەزای کەلاریش دوای سکاڵای هاوڵاتیەک پۆلیسی بەشی نەهێشتنی تاوان تۆمەتبارێکیان بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیركرد و دوای لێکۆڵینەوە دانی بەتاوانەکەدا ناوە كه‌ مەبلەغێک پارەی سکاڵاکاری دزیوە و لەئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 444 بەندکراوە.

ئا: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure