مێركڵ: لەگەڵ عەبدولمەهدی باسی هەولێرمان كرد

هەواڵ / عێراق :: 30/04/2019‌ :: 1098‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ


راوێژكاری ئەڵمانیا و سەرۆك وەزیرانی عێراقی فیدراڵ، پاش كۆبوونەوەیان پێكەوە، كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییان ئەنجامدا و مێركل رایگەیاند: كە لەگەڵ عەبدولمەهدی باسی هەولێریان كردووە.

عادل عەبدولمەهدی لە قسەکانیدا رایگەیاند: ئەڵمانیا بەردەوام دەبێت لەپشتیوانیكردنی عێراق و داواشدەكەن لەئاوەدانكردنەوەی عێراق و هاندانی وەبەرهێنان كاربكەن.

عادل عەبدولمەهدی ئەوەشی خستەڕوو: كە ئەڵمانییەكان بەشداری كارایان هەبوو لە جەنگ دژی داعش، وتیشی: "پەیوەندییەكانی بەغدا و هەولێر زۆر باشن".

وتیشی: "دابەشكردنی داهاتەكان لەنێوان هەولێر و بەغدا، تائێستا یەكێكن لەكێشەكان كە چارەسەر نەبوون، هاوكات دابەشكردنی نەوتیش یەكێكی دیكەیە لە لەمپەڕەكانی بەردەم چارەسەر لەنێوان عێراق و هەرێمی كوردستان.

ئەنگێلا مێركڵ راوێژكاری ئەڵمانیا لای خۆیەوە رایگەیاند: بەشداری دەكەن لەپرسی ئاوەدانكردنەوەی عێراقدا و بەردەوام دەبین لەپشتیوانیكردنی ئەو وڵاتە.

وتیشی: "لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق باسی هەولێر و پەیوەندییەكانی نێوانیان لەگەڵ بەغدا كراوە و هیوای چارەسەر بۆ هەموو كێشەكانی نێوانیان دەخوازین".

ئا: ئارام غەفور 

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure